نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم پێوانەی نوێ تۆمار دەکات

0
123

SNN – ئابووری

هاوكات لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکان لە بازاڕی وزە و بۆرسەی جیهانیدا، بەهای زێڕ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی ئاستێکی بەرزی نوێی تۆمار کرد و نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە 4,306 دۆلاری ئەمریکی.

ئەم بەرزبوونەوە پێوانەیییەی هاوشێوەی بازاڕەکانی جیهان، ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بەهێزی لەسەر بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دروستکردووە و نرخی زێڕ لە چەنگ و داواکاریی هاووڵاتیاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، کە تێیدا نرخی لیرەیەک گەیشتە 928 دۆلار.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:

  • زێڕی عەیار 18 بە 807,000 دینارە.

  • زێڕی عەیار 21 بە 942,000 دینارە.

  • زێڕی عەیار 22 بە 987,000 دینارە.

  • زێڕی عەیار 24 بە 1,076,000 دینارە.

Share it:
Tagsزێڕ
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this