
زەیدی و ترەمپ
SNN
بەغداد و واشنتن لەسەر ئاراستەیەکی نوێی پەیوەندییەکان ڕێککەوتن؛ لە داماڵینی چەکی گرووپەکان و بانگهێشتی سەرۆکوەزیران بۆ کۆشکی سپی تاوەکو هێنانەناوەوەی ستارلینک و کۆمپانیا گەورەکانی نەوت.
بانگهێشتنامەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەیەکدا جەختیان لە دامەزراندنی هاوبەشییەکی بەهێز و سوودبەخشی دوولایەنە کردەوە. لەم دیدارەدا، باراک ئارەزووی دۆناڵد ترەمپی گەیاند بۆ پێشوازیکردن لە زەیدی لە کۆشکی سپی لە ناوەڕاستی مانگی 7ـی ئەمساڵدا، بە مەبەستی تاوتوێکردنی داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان
هەردوولا دیدگایەکی هاوبەشیان بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی بەدوور لە تیرۆر خستەڕوو. پلانی نوێی حکومەتی عێراق جەخت لە داماڵینی تەواوەتی چەک و هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گرووپ و پێکهاتە چەکدارەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت دەکاتەوە. ئامانجەکە سنووردارکردنی چەکە لە دەستی دەوڵەتدا و چەسپاندنی سەروەریی تەواوەتی، بە جۆرێک عێراق لە ململانێکان دووربخرێتەوە و خاکەکەی بۆ هەڕەشە لە ئاشتی ناوچەیی بەکارنەهێندرێت.
ستارلینک و گەڕانەوەی کۆمپانیا نەوتییەکان
لە کەرتی وەبەرهێناندا، ستایشی بڕیاری عێراق کرا بۆ پێدانی مۆڵەتی کارکردن بە کۆمپانیای (Starlink) بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت. هاوکات دانوستان لەگەڵ کۆمپانیای (Chevron) بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی “ڕۆژئاوای قوڕنە-2” و “ناسریە” دەستیپێکردووە. هەروەها ڕێگە دراوە بە کۆمپانیا ئەمریکییەکانی وەک (HKN) و (Western Zagros) و (Hunt) بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانیان لەگەڵ دابینکردنی گەرەنتی ئەمنی، لەگەڵ جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ (TI Capital) بۆ نۆژەنکردنەوەی هێڵی بۆری کەرکووک-بانیاس.
پەرەپێدانی کەرتی کارەبا و گاز
بۆ پاڵپشتیکردنی پێداویستییەکانی عێراق لە کەرتی کارەبادا، هەردوولا جەختیان لە فراوانکردنی هاوکارییەکان کردەوە. یەکێک لە پڕۆژە سەرەکییەکان بریتییە لە کارکردنی کۆمپانیای (Excelerate Energy) بۆ پەرەپێدانی وێستگەیەکی سەرئاوکەوتووی هاوردەکردنی گازی سروشتی شل (LNG) لە ناوچەی “خۆر ئەلزوبەیر”، کە ئەمە دەبێتە پاڵپشتییەکی بەهێز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
پاڵپشتی عێراقێکی فیدراڵ و دیموکرات
لە کۆتایی دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگی پشتگیریکردنی عێراقێکی فیدراڵی دیموکراتی یەکگرتوو کرایەوە کە خاوەن سەروەری بێت. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر دەستەبەرکردنی یەکسانی تەواو بۆ هەموو هاوڵاتیان لەسەر بنەمای دامەزراوە دەستوورییەکان، بەو شێوەیەی کە یەکڕیزی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق بەهێزتر دەکات.
More News
-
مانگی داهاتوو زەیدی و ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە
51 mins لهمهوپێش -
ئاکسیۆس: لە یاداشتەکەدا باس لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران کراوە
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
مانگی داهاتوو زەیدی و ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە
51 mins لهمهوپێش -
ئاکسیۆس: لە یاداشتەکەدا باس لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران کراوە
1 hour لهمهوپێش



