سەرۆكی كێڵگە پەلەوەرییەكان: حكومەت نایەوێت كەرتی پەلەوەرو بەرهەمی ناوخۆیی پێشبكەوێت

کێڵگەی پەلەوەر
عەلی حەمە سەعید-SNN
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ئاماژە بەوەدەكات، حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ كارئاسانییەكی بۆ نەكردوون و نایەوێت كەرتی پەلەوەر و بەرهەمی ناوخۆیی پێشكەوێت، هاوكات بارگرانی زیاترمان لەسەر دروستبووە.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم كەرتی پەلەوەر بەدەوام ڕووی لە كێشە و گرفت كردووە، بەجۆرێك حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ كارئاسانییەكی بۆ كەرتی پەلەوەر نەكردووە و تەنانەت زۆر جاریش گرفتی بۆ دروستكردوین لەهەناردەكردنی بەهەمەكانمان بۆ پارێزگاكانی دیكەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی دەیبنین ئەوەیە كە حكومەت نایەوێت بەرهەمی ناوخۆیی پێشبكەوێت لەكاتێكدا ئێمەین ئاسایشی خۆراكی ئەم وڵاتەمان ڕاگرتووە و لەسەر گیرفانی خۆمان زۆرێك لە پێداویستییەكانمان دابینكردووە كە ئەركی حكومەت بوو بۆمانی دابینبكات، بۆیە ئێمە هەست ناكەین حكومەت بیەوێت ئەم كەرتە بەرەو پێشەوە بچێت.
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا خاوەن كیڵگەپەلەوەرییەكان لە زیاندان بەهۆی بەرز بوونەوەی نرخی عەلەف و پێداتویستییەكانی دیكەی كێڵگە پەلەوەرییەكان، بەلام لەگەڵ ئەوەشدا نرخخی مریشك لە بازاڕەكان بەنرخێكی هەرزان دەگات لای هاووڵاتیان كە بۆ كیلۆیەك نزیكەی سێ هەزار دینارە كە كوالیتی ئەم مریشكانەش لە ئاستێكی زۆر باشدایە.
More News
-
لەدوای رێککەوتنەکەی ئێران و ئەمریکا یەکەم کەشتی گەرووی هورمزی تێپەڕاند
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم پێوانەی نوێ تۆمار دەکات
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



