لەدوای رێککەوتنەکەی ئێران و ئەمریکا یەکەم کەشتی گەرووی هورمزی تێپەڕاند

SNN
بەیانی ئەمڕۆ لەدوای ڕێككەوتن، کەشتییەکی گازی سروشتیی شل (LNG) کە لەلایەن کۆمپانیای پێترۆنێتی هیندییەوە بەکرێگیراوە، بەگەروی هورمزدا تێپەڕی و بەرەو ڕۆژهەڵات بەڕێکەوت.
کۆمپانیاکانی “کێپلەر و گروپی بۆرسەکانی لەندەن” بڵاویكردۆتەوە، کەشتی دیشا باری گازی لەبەندەری رەئس لەفانی قەتەرەوە هەڵگرتوە، لەڕۆژانی 1 و 2ـی ئاداردا بارکراوەو لەو کاتەوە لەڕۆژئاوای گەروەکە وەستابوو.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن، باری کەشتییەکە بۆ وێستگەی داهیج لەهیندستان دەگوازرێتەوە.
تێپەڕبونی ئەم کەشتییە لەكاتێكدایە، بەرپرسێکی ئەمریکی بە تۆڕی “سی ئێن ئێن”ی ڕاگەیاندووە کە سوپای ئەمریکا ڕێنمایی پێگەیشتوە بۆ لادانی گەمارۆی سەر گەروی هورمز لەڕۆژی هەینی، ئەمەش بەمەرجی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران.
More News
-
لەدوای رێککەوتنەکەی ئێران و ئەمریکا یەکەم کەشتی گەرووی هورمزی تێپەڕاند
10 mins لهمهوپێش -
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم پێوانەی نوێ تۆمار دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سی ئێن ئێن: ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ لادانی گەمارۆکانی سەر گەرووی هورمز
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەدوای رێککەوتنەکەی ئێران و ئەمریکا یەکەم کەشتی گەرووی هورمزی تێپەڕاند
10 mins لهمهوپێش -
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم پێوانەی نوێ تۆمار دەکات
2 hours لهمهوپێش



