وەزارەتى کارەبا: نیوەى هاونیشتمانیان بۆ پسوڵەى مانگى چوار کەمتر لە 49 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە

0
1

SNN

داتاکانى پڕۆژەى ڕووناکى دەریدەخەن زۆرینەى هاونیشتمانیان پارەیەکى کەمتر لە جاران بۆ کارەبا دەدەن و ئاستى سوودمەندبوون لە کارەباى 24 کاتژمێرى گەیشتووەتە 90%.

ئامارەکانى پسوڵەى مانگى چوار

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندووە، پسوڵەى هاوبەشان بۆ مانگى 04 نزیکەى 40 ڕۆژ بووە. بەپێی داتاکانى پڕۆژەى ڕووناکى، نیوەى هاونیشتمانیان کەمتر لە 665 کیلۆوات کارەبایان بەکارهێناوە، بەوەش بڕى ئەو پارەیەی بۆیان گەڕاوەتەوە کەمتر بووە لە 49,000 دینار.

جیاوازى بەکارهێنان لەنێوان پارێزگاکان

ئاستى بەکارهێنانى کارەبا لەنێوان پارێزگاکاندا جیاوازى هەبووە و پارێزگاى دهۆک بەرزترین ڕێژەى تۆمارکردووە:

دهۆک: نیوەى هاوبەشان 798 کیلۆواتیان بەکارهێناوە و بڕى 57,000 دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە.

هەولێر: نیوەى هاونیشتمانیان 703 کیلۆواتیان بەکارهێناوە و بڕى پسوڵەکەیان 54,000 دینار بووە.

سلێمانى: نیوەى هاوبەشان 575 کیلۆواتیان بەکارهێناوە و بڕى 41,000 دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە.

هەڵەبجە: کەمترین ڕێژەى بەکارهێنانى هەبووە؛ نیوەى هاوبەشان 488 کیلۆواتیان بەکارهێناوە و بڕى 35,000 دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە.

کارەباى 24 کاتژمێرى و کەمکردنەوەى خەرجى

لە ئێستادا زیاتر لە 90%ـى هاونیشتمانیانى هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى پڕۆژەى ڕووناکى کارەباى 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە. وەزارەتى کارەبا جەخت دەکاتەوە کە 80%ـى هاونیشتمانیان، بەتایبەت کەمدەرامەتەکان، پارەیەکى کەمتر دەدەن بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر بۆ مۆلیدە و کارەباى نیشتمانى بەیەکەوە خەرجیان دەکرد.

کۆتایى ساڵى 2025 پڕۆژەکە تەواو دەبێت

پڕۆژەى ڕووناکى لە مانگى 11ـى ساڵى 2024 لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە ڕاگەیەندرا. ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە ئەوەیە تاوەکو کۆتایى ساڵى 2025، تەواوى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان لە خزمەتگوزارى کارەباى 24 کاتژمێرى سوودمەند بن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this