
SNN-
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە؛ حکومەتی ئیسرائیل داوای لە واشنتن کردووە دەقی ڕێککەوتنە ئەتۆمییە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران پێشکەش بە تەلئەبیب بکات، بەڵام ئیدارەی ئەمریکا داواکەی ڕەتکردووەتەوە.
هۆکاری ناڕەزایەتییەکەی واشنتن و ترسی ترەمپ:
کەناڵە ئیسرائیلییەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای کردووە؛ یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو ڕەتکردنەوەیە، ترسی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بووە لەوەی کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەقی ڕێککەوتنەکە دزەپێبکات پێش ئەوەی بە فەرمی ڕابگەیەنرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئیسرائیل تا ئێستا ئاگاداری وردەکارییە تەواوەکانی ڕێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکە نییە.
ئەمریکا بە توندی ڕێگری دەکات لەوەی بەرپرسانی ئیسرائیل دەستیان بە بڕگەکانی لێکتێگەیشتنەکە بگات پێش ئەوەی بە فەرمی واژۆ بکرێت.
More News
-
کوردستان و بەغدا لەسەر دەروازە سنوورییەکان ڕێکدەکەون
15 mins لهمهوپێش -
ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات
22 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کوردستان و بەغدا لەسەر دەروازە سنوورییەکان ڕێکدەکەون
15 mins لهمهوپێش -
ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات
22 mins لهمهوپێش



