
SNN-
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەمڕۆ یەكشەمە ئاشكرای كرد، شەوی ڕابردوو ئۆكراینا بە 239 درۆن هێرشی كردە سەر ناوچەكانی باشوور و ڕۆژئاوای ڕووسیا و سەرجەم درۆنەكانیش تێكشكێنران و خرانە خوارەوە.
لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیادا هاتووە، هێزی بەرگریی ئاسمانی شەوی ڕابردوو 239 درۆنی ئۆكراینییان لە ناوچەكانی ڕووسیا و لە ئاسمانی دەریای ئازۆڤ و ڕەش خستووەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا وردەكاریی زیاتری خستووەتە ڕوو و ئاماژەی بەوەکردووە، درۆنەكان لە ئاسمانی كانتۆنەكانی ئستراخان و بیگۆرود و بریانسك و كۆرسك و ئۆریۆل و رۆستۆڤ و هەرێمی كراسنۆدار، كۆماری دوورگەی قرم و كۆماری ئەدیگیا و ئاسمانی دەریای ڕەش و ئازۆڤ، بە ئامانج گیراون و لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانی ڕووسیاوە پێكراون.
هاوکات دوێنێ شەممە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاوی كردووەتەوە، بەرپەرچی 740 درۆن و دوو مووشەكی جۆری هیمارسیان داوەتەوە.
More News
-
ئۆكراینا بە 239 درۆن ڕووسیای بۆردمان كرد
1 hour لهمهوپێش -
نێچیرڤان بارزانی دێتە سلێمانی
4 hours لهمهوپێش -
ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئۆكراینا بە 239 درۆن ڕووسیای بۆردمان كرد
1 hour لهمهوپێش -
نێچیرڤان بارزانی دێتە سلێمانی
4 hours لهمهوپێش



