کەمترین مووچەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت دەکرێت بە 500 هەزار دینار

0
71

SNN –

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی حوزەیرانی 2026، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ژمارە 171ی خۆی لە هۆڵی مامۆستا سەعد بەڕێوەبرد، کە تێیدا دوو بڕگەی سەرەکی و گرنگی پەیوەست بە گومرگ و چاکسازیی خانەنشینی کەرتی تایبەت خستە بەرباس.

بڕگەی یەکەم: جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا

(Asiacuda) لە کۆبوونەوەکەدا، پوختەی کۆنووسی هاوبەشی نێوان دەستەی گومرگی فیدراڵی و گومرگی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا خێراکرا، کە پێشتر لە ڕێکەوتی 18ی حوزەیرانی 2026 لە بەغدا واژۆ کرابوو. ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی (دارایی و ئابووری، بازرگانی و پیشەسازی، ناوخۆ، پلاندانان، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، تەندروستی) لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان ڕاسپارد بۆ هەماهەنگی تەکنەلۆژی مانگانە لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵی، بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕەشنووسی کۆتایی و پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری عێراق.

بڕگەی دووەم: چاکسازی لە خانەنشینی کەرتی تایبەت

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، چاکسازییەکان لە بواری خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران تاوتوێ کرا. بڕیاردرا لەسەر پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تایبەت بە دیاریکردنی کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت بە بڕی 500 هەزار دینار، کە لە گەنجینەی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران دابین دەکرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this