
هەڵەبجە
عەلی حەمەسەعید-SNN
سەرۆكی لیژنەی دامەزراندن لە پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات، تا ئێستا زیاتر لە شەش هەزار كەس فۆڕمی دامەزراندیان پڕكردووەتەوە بۆ دامەزراندنی 250 كەس، هاوكات ئەمڕۆ كاتژمێر 3:00ـی پاشنیوەڕۆ، پرۆسەی پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن بۆ 250 كەس بەشێوەی گرێبەست لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە فەرمی كۆتایی دێت و سیستەمەكە دادەخرێت.
ئارام شێخ جەمال، سەرۆكی لیژنەی دامەزراندن لە پارێزگای هەڵەبجە بەSNNی راگەیاند: دوای ئەوەی لەسەر داوای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە دامەزراندنی 250 كەس بۆ 51 فەرمانگەی جیاوازی پارێزگای هەڵەبجە، كە پێكدێن لە 32 پسپۆڕی جیاواز، ماوەی دوو هەفتەیە پرۆسەی پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن دەستیپێكردووە و پرۆسەكەش تا كاتژمێر سێی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا زیاتر لە شەش هەزار كەس فۆڕمی دامەزراندنیان پڕكردووەتەوە و رۆژانە بە تێكڕا 500 كەس داواكارییان پێشكەش كردووە كە بریتین لە هەڵگرانی بڕوانامەكانی دیبلۆم، بەكالۆریۆس و ماستەر، هاوكات هەر ئەمڕۆ پرۆسەی پڕكردنەوەی فۆڕم كۆتای دێت و وادەكە لەوە زیاتر درێژناكرێتەوە، بۆیە دەرفەتێكی كەم ماوە لەبەردەم ئەو كەسانەی كە بەنیازن فۆڕمەكە پڕبكەنەوە.
سەرۆكی لیژنەی دامەزراندن لە پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كەسانەی كە فۆڕمیان پڕكردووەتەوە مەرجە كە نیشتەجێی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بێت و كارتی نیشتمانی و زانیارییەكەی سەر بەو پارێزگایە بێت، هاوكات دامەزراندنەكەش بەگوێرەی چەند پسپۆڕییەكە كە دواتر بەگوێرەی پێداویستی فەرمانگەكان دابەشدەكرێن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کۆدەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
فەرمانبەرێکی دهۆک: لەبەر دەزگا ئەمنییەکان دهۆکم جێهێشت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کۆدەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش



