بەغدا 120 ملیار دینار لە پارەکە دەبڕێت

0
2

SNN-

بەرپرسێکی باڵای هەرێمی کوردستان راگەیاند، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق وتوویەتی، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا دەنێرن، بەڵام 120 ملیارەکەی لێ گلدەدەنەوە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر هێڵە تا 120 ملیارەکە لە مووچە نەبڕێت، بۆ ئەو مەبەستەش شاندێکی هەرێمی کوردستان رۆژی یەک شەممەی داهاتوو دەچنە بەغدا.

وتیشی، شاندەکە پرسی داهاتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن و داوا دەکەن بەغدا نیوەی داهات ببڕێت لەبری 120 ملیارەکە، چونکە داهاتی هەرێمی کوردستان کەمی کردووە.

باسی لەوەشکردووە، تا ئێستا مووچەخۆرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان کە مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە مووچەکانیان وەرنەگرتووە و ئەگەر ئەم مانگەش بەغداد 120 ملیارەکە لە پارەی مووچە ببڕێت، دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this