قۆناغی یەکەمی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەستیپێکرد

0
10

قۆناغى یەکەمى یەکگرتنەوەى فەرماندەیى دەڤەرى یەک و دووى پێشمەرگە بەڕێوەدەچێت و خولى پرۆسەى دروستکردنى بڕیارى سەربازى دەستیپێکرد و  وەزیرى پێشمەرگە لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتی، هیوادارین تاوەکو کۆتایى پرۆسەکە هاوپەیمانان لەگەڵماندا بن و باسی ئەوەشیکرد، لەگەڵ هاوپەیمانان مێژوویەکى درەوشاوەمان هەیە.

وەزیرى پێشمەرگە لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا باسی ئەوەیکرد، لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى پێشمەرگە وەک هێزێکى بە دیسپلین دەناسرێت و لە دوا قۆناغى پرۆسەى یەکخستنەوەى پێشمەرگەداین و هێزى پێشمەرگە پێدەنێتە قۆناغێکى مێژووییەوە.

وەزیرى پێشمەرگە لەبارەی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە باسی ئەوەیکرد، 95%ـى هەنگاوەکانى پرۆسەى چاکسازیمان تەواوکردووە و یەکخستنەوەى پێشمەرگە دەستکەوتێکى گەورەیە و قۆناغى زۆر سەختمان بڕیوە و هێزى پێشمەرگە بەردەوام لە گەشەکردندایە.

وەزیرى پێشمەرگە سەربارەت بە پەیوەندیی و ڕێککەوتنی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتى جەنگى ئەمریکا ڕێککەوتنمان هەیە و ڕێککەوتنەکەمان مانگى چوار کۆتایى دێت.

هاوکات فەرماندەى دەڤەرى یەک لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتی، توانیومانە بە سەرکەوتوویى پرۆسەکە بە ئەنجام بگەیێنین و مەشق و ڕاهێنانى هاوپەیمانان سوودى زۆرى بۆ پێشمەرگە هەبووە.

فەرماندەى دەڤەرى یەک باسی ئەوەشیکرد، هێزى پێشمەرگە ڕۆڵى گەورەى لە پاراستنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان هەبووە و پێشمەرگە هەرگیز نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ لایەنێک.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this