وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داهاتی 7 ساڵی باج و خانووبەرەی میری بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە لە درێژەی خستنەڕووی ناوەڕۆکی پەرتووکی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی، لە چوارچێوەی پەیڕەوکردنی شەفافیەت، وەزارەتی دارایی بەشی دووەمی داتا و زانیارییەکانی تایبەت بە داهاتەکانی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، بەپێی داتاکان کۆی داهاتی باج و خانووبەرەی میری لە ساڵی 2019 تا کۆتایی ساڵی 2025 نزیکەی 5 ترلیۆن و 415 ملیار و 30 ملیۆن دینار بووە..
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ماوەی ئەم حەوت ساڵەدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان، زنجیرەیەک هەنگاوی چاکسازی لە بوارەکانی کارگێڕی، دارایی، یاسایی و تەکنیکیدا ئەنجامداوە بەمەبەستی ڕێکخستنی کاروباری باج و نەهێشتنی خۆدزینەوە لە باج.
دیارترین ئەو هەنگاوانەی وەزارەت بۆ ڕێکخستنی داهات گرتوویەتیەبەر بریتین لە:
-بەسیستەم کردنی پڕۆسەی کاروباری باج و خانووبەرەی میری بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری.
-ڕێکخستنەوەی باج لە خاڵە سنوورییەکان و دانانی ڕێکاری تایبەت بۆ باجی هاوردە و هەناردە.
-پۆلێنکردنی ژمارەی کۆمپانیا گەورە باجدەرەکان لە پارێزگاکان.
-پێداچوونەوە و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی لێخۆشبوونی باجی زەوی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان.
-سەرژمێری و ڕێکخستنی بەکرێدان و فرۆشتنی موڵکەکانی وەزارەتی دارایی.
-هەموارکردنەوەی پەیڕەوی “تۆمارکردنی تۆمارە بازرگانییەکان” بۆ باجی دەرامەت و دانانی پەیڕەوی ئەنجومەنی پیشەی وردبینی.
سەبارەت بە دابەشبوونی داهاتەکەش، وەزارەتی دارایی ڕوونیکردەوە کە زۆرترین ڕێژەی داهاتی باج لە پارێزگای هەولێر کۆکراوەتەوە، ئەوەش بەهۆی پێگەی پایتەخت و زۆری ژمارەی کۆمپانیا گەورەکان و جوڵەی بازرگانی لەو پارێزگایەدا بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە.
جەختی لەوە کردەوە کە باجی هاوردە و هەناردە لە دەروازە سنوورییەکان بەشێوەیەکی ڕێکخراو کۆدەکرێتەوە.
– ڕێکخستنەوەى باج لە خاڵە سنوورییەکان و دانانی ڕێکارەکانی تایبەت بە وەرگرتنی باجی هاوردە و هەناردە.
– ڕێکخستن و پۆلێنکردنی ژمارەی کۆمپانیاکانی گەورە باجدەران لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
– پێداچوونەوە و هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکانی لێخۆشبوون لە باجى زەوى پڕۆژەکانى وەبەرهێنان.
-سەرژمێری کردن و کەمکردنەوەی زێدەڕۆیی لەسەر موڵکەکانی میری و بەکرێدان و فرۆشتنی موڵکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ژێر ڕۆشنایی یاسادا .
– هەموارکردنەوەى پەیڕەوى تیانووسی گرتنی بازرگانى(نظام مسك السجلات التجارية لضريبة الدخل) بۆ مەبەستەکانى باجى دەرامەت و دانانى پەیڕەوى ئەنجومەنى پیشە(مجلس مهنة التدقيق والحسابات) لەگەڵ چەندین هەنگاوی دیكە.
More News
-
داوای بڕینی مووچەی پەرلەمانتارە دەستگیرکراوەکان دەکرێت
47 mins لهمهوپێش -
قۆناغی یەکەمی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەستیپێکرد
1 hour لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: بۆ رێککەوتنەکە ئەم کارە دەکەین
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
داوای بڕینی مووچەی پەرلەمانتارە دەستگیرکراوەکان دەکرێت
47 mins لهمهوپێش -
قۆناغی یەکەمی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەستیپێکرد
1 hour لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: بۆ رێککەوتنەکە ئەم کارە دەکەین
1 hour لهمهوپێش



