گەشتوگوزاری هەڵەبجە “چاوەڕوانی هاتنی یەک ملیۆن گەشتیارین”

0
3

عەلی حەمە سەعید-SNN

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاماژەبەوەدەكات، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە زیاد لە 250 كافتریا، رێستورانت، خواردنی خێرا، شوێن و كەپری گەشتیاری، هۆتێل و مۆتێل ئامادەكراوونو بوونیان هەیە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران لەوەرزە جیاوازەكاندا و بۆ ئەمساڵیش چاوەڕێی هاتنی یەك ملیۆن گەشتیار دەكەین.

چیاقاسم، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بەSNNی راگەیاند: بەمەبەستی زیاترگرنگیدان بە كەرتی گەشتیاری لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و راكێشانی ژمارەیەكی زیاتری گەشتیار بۆسنورەكەمان،زیاتر لە 250 كافتریا، رێستورانت، خواردنی خێرا، شوێن و كەپری گەشتیاری، هۆتێل و مۆتێل لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە هەن كە ئامادە كراون بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران.

ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی گەشتیار و سەردانكاران لە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە یەك ملیۆن و 17 هەزار گەشتیار بوو، كە نزیكەی نیوەی ئەو گەشتیارانە سەردانی ڤیستیڤاڵی هەناریان كردبوو، بۆیە پێشبینی دەكەین، ئەم ساڵ ژمارەی گەشتیاران لەساڵی ڕابردوو زیاتر بێت و یەك ملیۆن گەشتیار تێپەڕێنێت.

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر لەماوەكانی داهاتوودا دۆخی ئەمنی ناوچەكە ئارام بێت و بابەتی شەڕی ئێران و ئەمریكا بەتەواوی كۆتایی بێت و هاوكات مووچەش لەكاتی خۆیدا دابەشبكرێت، ئەوا چاومان لەوەیە كە كەرتی گەشتیاری لە هەڵەبجە گەشەسەندنێكی بەرچو بەخۆیەوە ببینێت لەماوەی ئەمساڵدا.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this