
SNN –
مێدیا جیهانییەکان و ئاژانسە هەواڵییەکان ئاشکرای دەکەن کە ئەمریکا و ئێران گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ ڕاگرتنی کاتیی هێرشەکانیان و دەستپێکردنەوەی دانوستانە تەکنیکییەکان لە شاری دۆحەی پایتەختی قەتەر.
ماڵپەڕی “ئاکسیۆس” لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، تاران و واشنتن ڕێککەوتوون لەسەر ڕاگرتنی هێرشەکانیان و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانیان سەبارەت بە گەرووی هورمز، ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەردوولا پلانیان هەیە ڕۆژی سێشەممە لە قەتەر کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن.
هاوکات، بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکا بە ئاژانسی هەواڵی “رۆیتەرز”ی ڕاگەیاندووە، لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدا، ئەمریکا و ئێران بۆ ماوەیەکی کاتی هێرشەکانیان ڕادەگرن و ڕێگە بە کەشتییەکان دەدەن بە ئازادی لە ناوچەکەدا گەشت بکەن، بڕیاریشە گفتوگۆ تەکنیکییەکان لەبارەی سەرجەم خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن دەستپێبکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە ئاگادارەکان بە میدیاکانیان ڕاگەیاندووە کە دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان تاران و واشنتن کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە بەڕێوە بچێت، گواستراوەتەوە بۆ شاری دۆحە.
ئەو سەرچاوانە جەختیان کردووەتەوە کە گفتوگۆکانی دۆحە بە پلەی سەرەکی لەسەر پرسی گەرووی هورمز و پەرەسەندنەکانی ئەم دواییە دەبێت و بابەتەکانی دیکە ناگرێتەوە.
More News
-
وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگی 6 ئەم کارە دەکات
54 mins لهمهوپێش -
پاکستان هێرشی ئاسمانی و زەمینی کردە سەر ئەفغانستان و ژمارەیەک چەکدار کوژران
2 hours لهمهوپێش -
زەیدی: شەڕی دژی گەندەڵی بەردەوام دەبێت و هیچ نەرمییەک نانوێنین
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگی 6 ئەم کارە دەکات
54 mins لهمهوپێش -
پاکستان هێرشی ئاسمانی و زەمینی کردە سەر ئەفغانستان و ژمارەیەک چەکدار کوژران
2 hours لهمهوپێش



