زەیدی: شەڕی دژی گەندەڵی بەردەوام دەبێت و هیچ نەرمییەک نانوێنین

0
7

SNN –

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕایگەیاند، ئەو هەڵمەتەی دژی گەندەڵی دەستیپێکردووە تەنها “قۆناغی یەکەمە” و حکومەت لە پێناو گێڕانەوەی سامانی گشتی بەبێ هیچ نەرمییەک لەو بەرپرسیارێتییە بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، زەیدی ئاماژەی بەوەکردووە، دۆخی ئێستای وڵات قبوڵکراو نییە و بە ئامانجی دڵنیاکردنەوەی هاووڵاتیان جەختی لەوەکردەوە کە “پارێزەرێکی بەهێزی سامانی گشتی هەیە و بە وردی و شەفافیەت بەکاری دەهێنین.”

لەبارەی کارەکانی حکومەتەوە، سەرۆکوەزیران ڕێنمایی داوەتە دەزگا چاودێرییەکان بەوەی هەر ئاماژەیەکی گوماناوی لەسەر کارەکانی حکومەت یان وەزارەتەکان بە جدی وەربگرن بۆ ئاشکراکردنی کەیسەکانی گەندەڵی و کەمتەرخەمی لە ئەرکەکاندا.

زەیدی جەختیشی کردەوە کە رێبازی حکومەت بۆ بەهێزکردنی پایەکانی دەوڵەت گۆڕانی بنەڕەتی بەسەردا هاتووە، لەو چوارچێوەیەشدا وتی: “رێوشوێنەکانمان بۆ کۆکردنەوەی چەک و رێگریکردن لەو کەسانە بەردەوام دەبێت کە دەیانەوێت لە رێگەی بوونیان لەناو دەستەی دەوڵەتەوە دەست بۆ سامانی گشتی ببەن.”

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this