
مووچە و وەزارەتی دارایی
SNN –
بە مەبەستی خێراکردنی کۆکردنەوە و ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا و دڵنیابوون لە گەیشتنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕیاریدا سەرجەم خەرجی و پێشینەی مانگانەی وەزارەت و فەرمانگەکان ڕابگرێت.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا گەنجینەکان فەرمانیان پێکراوە هیچ چەکێکی دارایی نەکەن و تەنها سەرنجیان لەسەر کۆکردنەوەی داهات بێت، بە جۆرێک پێشبینی دەکرێت بۆ ئەم مانگە نزیکەی 55 ملیار دینار داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا بکرێت.
لە بەغداش شاندێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب لە گفتوگۆدان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، بەشێکی گفتوگۆکانیش پەیوەستە بە کەمکردنەوەی ئەو بڕە پارەیەی وەک داهاتی نانەوتی لە هەرێم داواکراوە.
لەم بارەیەوە فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند، مووچەی مانگی شەشی هەرێم کێشەی نییە و دوای دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق، مووچەی هەرێمیش دەنێردرێت.
More News
-
وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگی 6 ئەم کارە دەکات
44 mins لهمهوپێش -
زەیدی: شەڕی دژی گەندەڵی بەردەوام دەبێت و هیچ نەرمییەک نانوێنین
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگی 6 ئەم کارە دەکات
44 mins لهمهوپێش



