پاکستان هێرشی ئاسمانی و زەمینی کردە سەر ئەفغانستان و ژمارەیەک چەکدار کوژران

0
6

SNN – 

پاکستان زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی و زەمینی کردە سەر چەند ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، وەزیری زانیاری پاکستان ڕایگەیاند، لە هێرشەکانیاندا بۆ سەر سێ ویلایەتی ئەفغانستان، 25 چەکدار کوژراون.

وەزیری زانیاری پاکستان جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هێرشانە وەڵامێکە بۆ ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هێزەکانی وڵاتەکەی.

ئەم پەرەسەندنە لە کاتێکدایە کە ماوەی چەند مانگێکە ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵات زیادی کردووە؛ ئیسلام ئاباد، حکومەتی کابول تۆمەتبار دەکات بە حەواندنەوەی چەکدارانی تاڵیبانی پاکستان، لە بەرامبەردا حکومەتی ئەفغانستان ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت هێرشەکانی پاکستان تەنیا هاووڵاتیانی مەدەنی دەکاتە ئامانج.

جێگای ئاماژەیە، بەهۆی ئەو ئاڵۆزییانەوە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە، سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات تا ڕادەیەکی زۆر داخراون و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەتەواوی وەستاوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this