پزیشکیان داوای بەشداریی مێژوویی و یەکڕیزیی نیشتمانی لە گەلی ئێران دەکات

0
121

SNN – 

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران داوا لە سەرجەم پێکهاتە و چینوتوێژەکانی وڵاتەکەی دەکات بەشدارییەکی مێژوویی بکەن لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ئەو کەسایەتییەی کە بە “پیاوی دڵسۆزی ئیسلام و شۆڕش” وەسفی کردووە.

ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئێران (ئیرنا) بڵاویکردەوە؛ پزیشکیان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا نووسیویەتی: «له‌و کاتەی ئێرانی خاوەن داستان، خۆی بۆ بەڕێکردنی پیاوی ئیسلام و شۆڕش ئامادە دەکات، داوا لە تەواوی ڕۆڵەکانی گەل دەکەم لە سەرجەم نەتەوە، ئایین و ئاڕاستە سیاسییە جیاوازەکان، کە بە ئامادەبوونی بەهێزیان لەم ڕووداوە مێژووییەدا، وێنەیەکی ڕەقسخاو لە یەکڕیزیی نیشتمانی و دڵسۆزی بۆ بنەما باڵاکانی کۆماری ئیسلامی پێشکەش بکەن.»

ئەم بانگەشەیەی سەرۆککۆماری ئێران لە کاتێکدایە کە وڵاتەکە ئامادەکاری دەکات بۆ سازدانی ڕێوڕەسمێکی بەرفراوان و فەرمی بۆ بەڕێکردنی تەرمی یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this