عەلی زەیدی: بەدواداچوونی گەندەڵکاران ڕێبازێکی چەسپاوی حکومەتە و کەس بەدەر نییە لە یاسا

0
616

SNN –

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەمیانی سەرپەرشتیکردنی کۆبوونەوەی بەرپرسی دەزگا ئەمنیی و چاودێرییەکانی وڵاتدا ڕایگەیاند، حکومەتەکەی بەردەوام دەبێت لە ڕێبازی چەسپاوی خۆی بۆ بەدواداچوونی گەندەڵکاران و ڕاپێچکردنیان بۆ بەردەم دادگا.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند بڕیار و ڕێنماییەکی گرنگی ئاڕاستەی ئامادەبووان کرد و جەختی لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە کردەوە:

بەردەوامیی چاکسازی

حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازییەکەی، کە هاوتەریبە لەگەڵ کارنامەی وەزاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

هەماهەنگیی دەزگایی

پێویستە دەزگاکانی چاودێری و جێبەجێکردنی یاسا هەماهەنگییەکی تەواو بکەن بۆ بەدواداچوون و دەستگیرکردنی تاوانبارانی دۆسیەکانی گەندەڵی و گێڕانەوەی سامانی گشتی بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

بەرپرسیارێتیی هاوبەش

بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی نیشتمانییە؛ ئەمەش پێویستی بە ڕۆڵێکی یەکگرتوو هەیە لە نێوان دەزگاکانی ئاسایش، چاودێری و دادوەریدا، لەگەڵ پەسەندکردنی بەرزترین پێوەرەکانی دەستپاکی و شەفافیەت.

چڕکردنەوەی هەوڵەکان

پێویستە هەوڵە هەواڵگری و چاودێرییەکان چڕتر بکرێنەوە بۆ ڕاوەدوو نان و ئاشکراکردنی تۆڕەکانی گەندەڵی و تاوانە ئابورییەکان، هاوکات چاودێریکردنی وردی جێبەجێکردنی بڕیارە پەیوەندیدارەکانی حکومەت.

خێراکردنی لێکۆڵینەوەکان

زەیدی ڕێنماییدا بە خێراکردنی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی سامانی گشتی، لەگەڵ دڵنیابوون لەوەی یاسا بۆ هەمووان و بەبێ جیاوازی جێبەجێ دەکرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this