ترەمپ: یەک هەفتە مۆڵەتمان داوە بە ئێران بۆ ئەنجامدانی پرسەی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی ئێران

0
99

SNN-
ترەمپ رایگەیاند، وڵاتەکەی قۆناغی زێڕینی دەستپێکردووە و ئێران هەوڵی گەیشتن بە رێککەوتنی سیاسی لەگەڵمان دەدات، دەشڵێت: مۆڵەتی هەفتەیەکمان بە ئێران بەخشیوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا جەخت لەسەر پێگەی جیهانیی وڵاتەکەی و ستراتیژییەتی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، ئەمریکا هەرگیز نابێتە وڵاتێکی کۆمۆنیست.

ترەمپ لەبارەی هەڵوێستی وڵاتەکەی لەسەر ئاستی جیهان وتی: “هیچ وڵاتێک لە جیهاندا نییە هێندەی ئەمریکا خێر و کاری ئەرێنی بۆ مرۆڤایەتی پێشکەش کردبێت”. ئاماژەی بەوەشکرد، “سەردەمی زێڕینی ئەمریکا دەستیپێکردووە و هێشتا ئێمە لە خاڵی دەستپێکداین”.

سەبارەت بە ئاراستە سیاسییەکانی ناوخۆی وڵاتەکەشی، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا هەرگیز نابێتە وڵاتێکی کۆمۆنیست و پێیوایە “کۆمۆنیزم و نیشتمانپەروەری دوو ئایدۆلۆژیای ناکۆکن و بەیەکەوە ناگونجێن”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کە پەیوەستە بە سیاسەتی دەرەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران، ترەمپ ئاشکرای کرد، لە کاتێکدا مۆڵەتی هەفتەیەکیان بە ئێران داوە بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکان، ئەوە لە روانگەی “میهرەبانی و رەوشت بەرزی” ئەوانەوە بووە بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت ڕێوڕەسمی پرسەکان بەڕێوەبچن.

لە کۆتاییدا ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا، کە لایەنی ئێرانی بە تەواوی ئارەزوومەندە و هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ ئەوەی بگاتە رێککەوتنێکی سیاسی لەگەڵ ئەمریکادا.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this