ئاراس جەبار: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە

0
203

SNN-

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە پلەکانی گەرما لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە و لە هەندێک ناوچەی شاخاویش ئەگەری بارانبارینی کەم هەیە.

ئاراس جبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ شەممە، لە ئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایەک کە لە تورکیاوە ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە، پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو بە ڕێژەی 2 بۆ 3 پلەی سەدی نزمدەبنەوە.”

 ئاراس جبار ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا، لە هەندێک شوێنی سنووری ئیدارەی زاخۆ و ناوچە شاخاوییەکانی باکووری پارێزگای دهۆک، ئەگەری دروستبوونی هەورەبروسکە و نمەباران بە ڕێژەی 0.5 بۆ 1 ملیمەتر هەیە.

سەبارەت بە خێرایی با، ئەو شارەزایەی کەشناسی ڕوونیکردەوە: “خێرایی با بە شێوەی مامناوەند دەبێت کە لە نێوان 15 بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاراستەکەشی بەرەو باشووری ڕۆژاوا دەبێت.”

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this