یه‌كێتى كاراتى عێراق به شێوازى ئۆنلاین كۆده‌بێته‌وه و چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات

یاری کاراتی
ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د – SNNsport
سه‌ره‌ڕاى خراپى بارودۆخى عێراق و كوردستان به‌هۆى ته‌شه‌نه‌سه‌ندى زیاتری په‌تاى كۆرۆنا، به‌ڵام نه‌بووه رێگر له‌به‌رده‌م یه‌كێتى كاراتى عێراق و به‌شێوازى ئۆنلاین كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆیان ئه‌نجامدا و چه‌ند بڕیارێكى گرنگیان ده‌ركرد.
ئه‌ندامێكى كوردی یه‌كێتى كاراتى عێراق باس له‌وه ده‌كات كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌رى گرنگ باس كراوه و چه‌ند بڕیارێكى گرنگیان بۆ كاراتى عێراق ده‌ركرد بۆ ئه‌وه‌ى جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌ى پێشووى.
دیار جه‌بار ئه‌ندامى یه‌كێتى كاراتى عێراق رایگه‌یاند:” راسته بارودۆخى كوردستان و عێراق له‌م كاته‌دا به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى په‌تاى كۆرۆنا وه‌ك پێویست نیه، به‌ڵام ئێمه به ئۆنلاین كۆبووینه‌وه و چه‌ند بڕیارێكى گرنگمان ده‌ركرد كه گرنگترین بڕیارمان ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتییه‌كى نێوده‌وڵه‌تییه له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌ب به شێوازى ئۆنلاین بۆ كاتا وه هه‌موو یاریزانێك له عێراق و ده‌ره‌وه ده‌توانێت به‌شداربێت و له رێگه‌ى ناردنى ڤیدیۆى خۆیانه‌وه بۆ یه‌كێتیه‌كه‌مان”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” له كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا كه چه‌ندین ناوبژیوانى پاڵه‌وانێتیى عێراق سه‌رپه‌رشتى پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌كان و له كۆتاییشدا له رێگه‌ى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى دروستى ده‌كه‌ین ئه‌نجامى كۆتاىی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌ى یهكێتیهكهماندایه كه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراقیش هه‌مان پاڵه‌وانێتیى ئه‌نجام بده‌ین”.
وتیشی:” سه‌ره‌ڕاى خراپى بارودۆخى ته‌ندروستى عێراق، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له چالاكیه‌كانمان نه‌وه‌ستاوین و خولمان بۆ راهێنه‌رانى كوردستان و عێراق به شێوازى ئۆنلاین كردووەته‌وه بۆ هه‌ردوو جۆرى كاتا و كۆمیتە له‌سه‌ر ئاستى عه‌ره‌ب بووه له ئێستاشدا چاوه‌ڕوانى هاتنه‌وه‌ی بڕوانامهكانیانین”.
به‌هۆى ئاست به‌رزى یاریزانانى كورد له ئێستادا له زۆربه‌ى ئاسته‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقدا یاریزانه كورده‌كان توانیویانه كۆنترۆڵى هه‌ڵبژارده‌كانى عێراق بكه‌ن.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


