
مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی پەسەند کردووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی (میزان موراجەعە) مانگی ڕابردوو ڕەوانەی بەغدای بکات، بەمەبەستی دەستپێکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچە.
بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە ماڵپەڕی SNNی ڕاگەیاند: “لیستی مووچەی مانگی 7 (تەممووز) بەتەواوی پەسەند کراوە. شاندێکی وەزارەتەکەمان لیستەکە لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 6 (حوزەیران) دەباتە بەغدا و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی دەکات.”
سەبارەت بە شێوازی تەمویلەکە و پرسی داهاتە ناوخۆییەکان، ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوە کرد: “تاوەکو ئێستا بابەتەکە قسەی کۆتایی تێدا نەکراوە؛ ئاخۆ دەبێت هەرێم بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغدا بکات، یان هاوشێوەی مانگی ڕابردوو کێشەکە بەشێوازی (مەقاسە) و لێبڕین لە بەشەبودجە چارەسەر دەکرێت.”
سەبارەت بە کاتی ناردنی لیستەکە، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی وتی: “تەواوی هەوڵەکان بۆ ئەوەن لەم هەفتەیەدا لیستەکە و میزان موراجەعەکە بگەنە بەغدا، تاوەکو پرۆسەی وردبینی و ناردنی تەمویلی مووچە هاوشێوەی مانگی شەش زۆر دوانەکەوێت و فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا مووچەکانیان وەرگرن.”
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش



