ئەندامیكی پەرلەمانی كوردستان: لە دیدی حكومەتەوە قەرزی هاووڵاتی تاوانە و قەرزی حكومەت پاشكەوتە

کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە
عەلی حەمەسەعید-SNN
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، ئەگەر حكومەتی هەرێم هێندە متمانەی بە بڕیارەكانی خۆی هەیە بۆچی لەو قەرزانەی كە لایەتی پارەی كارەبا لە هاووڵاتیان وەرناگرێتەوە، بەڵام دیارە قەرزی هاووڵاتی تاوانە و قەرزی حكومەتیش پاشكەوتە.
كاوە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە راكسیۆنی یەكگرتوو بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیارەكەی وەزارەتی كارەبا بە بڕی كارەبای هاووڵاتیان ئەگەر لەماوەی 50 ڕۆژ پارەی كارەبا نەدەن بڕیارێكی تەواو پێچەوانەی یاسایە، هاوكات هێنانە كایەی پارەی كارەبای پێش پرۆژەی ڕووناكیش بەهەمان شێوە ئەوەش پێچەوانەی یاسایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی كارەبا بە ئاشكرا بڵاویكردەوە كە ئەگەر هاووڵاتیان پارەی كارەبا نەدەن ئەوا سزا دەدرێن بە بڕینی كارەباكانیان، لەكاتێكدا وەزارەتی دارایی هەرێم كە بەشێكە لەم حكومەتە بانگەشەی ئەوەیان كردووە كە پاشەكەوتی مووچە قەرزێكە لەسەر حكومەت بۆ هاوڵاتیان، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە كە حكومەتی هەرێم متمانەی بە بڕیارەكانی خۆی نییە، چونكە دەكرا لەو قەرزەی لەلایەتی دەكرا پارەی كارەبا لەهاووڵاتیان وەربگرێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئێستا ڕوونبووەتەوە ئەوەیە كەلە دیدی حكومەتەوە، قەرزی هاوڵاتی تاوانە و سزاكەی بڕینی كارەبایە، بەڵام قەرزی حكومەت بۆ هاووڵاتی تەنها ناونراوە پاشەكەوتی مووچە و هیچ بەرپرسیارێتییەكی بەدوادا نایەت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



