
بینای وەزارەتی گەنینەی ئەمریکا
SNN-
حکومەتی ئەمریکا پانتایی سزاکانی خۆی بۆ سەر ئێران فراوانتر دەکات و کۆت و بەند دەخاتە سەر زیاتر لە 100 کەشتی و دوو کۆمپانیای بواری فرۆشتنی نەوتی ئێرانی.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لەمبارەیەوە رایگەیاندووە “123 کەشتی و هەردوو کۆمپانیای “ESAIL SHIPPING LIMITED” و “ISLAMIC REPUBLIC OF IRAN SHIPPING LINES” خراونەتە لیستی رەشی سزاکانی خۆیەوە کە کاری گواستنەوەی نەوت و فرۆشتنی دەکەن بۆ بەرژەوەندی ئێران”.
لەساڵی 2017ەوە ئیدارهی ئێستای سهرۆكی ئهمریكا، کەمپەینی (زۆرترین فشار) بەڕێوەدەبات کە ژمارهیهكی بهرچاو سزای دارایی و ئابووری دهسهڵاتداران و كۆمپانیا و كهرتی ئابووری و بازرگانی ناوخۆیی و دهرهكی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بە ئامانج گرتووە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



