
دابەزینی زێڕ لە مامەڵە سەرەتاییەکانی ڕۆژی هەینیدا بۆ نزیک ئاستی 4030 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت و نوێبوونەوەی نیگەرانییەکان لەسەر (هەڵاوسان)، لە کاتێکدا بازاڕەکان چاوەڕێی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکی دەکەن لە هەفتەی داهاتوودا لە ناو چاوەڕوانییەکان بۆ هێشتنەوەی ڕێژەی سوود بە بێ گۆڕانکاری.
دابەزینی زێڕ دوای زیانە قورسەکانی دانیشتنی پێشوو
نرخی زێڕ لە مامەڵە ڕاستەوخۆکاندا بە ڕێژەی 0.4% دابەزی و گەیشتە 4030.09 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک تا کاتژمێر 03:33 بە کاتی گریننیچ، دوای ئەوەی لە دانیشتنی پێشوودا زیانی نزیکەی 2.% تۆمارکرد و بە ڕێژەی زیاتر لە 130 دۆلار لە بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو هەفتەدا کە لە ڕۆژی چوارشەممە تۆماری کردبوو، پاشەکشەی کرد.
هەروەها گرێبەستە ئایندەییەکانی زێڕی ئەمەریکی بۆ ڕادەستکردنی مانگی ئاب بە ڕێژەی 0.4% دابەزین بۆ 4033.20 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، لە کاتێکدا کانزا گرانبەهاکە بەرەو بەدەستهێنانی دەستکەوتی هەفتانەی کەم دەچێت کە بە نزیکەی 0.4% مەزەندە دەکرێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم
دوابەدوای دابەزینی نرخی زێڕ لە جیهاندا لە بازاڕەکانی هەرێمیش دابەزینیبەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێک نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بۆ ئەمڕۆ هەینی بە 855 هەزار دینارە لە کاتێکدا دوێنێ بە 880 هەزار دینار بووە.
بەرزبوونەوەی نەوت نیگەرانییەکانی هەاوسەان (هەڵاوسان) بەهێزتر دەکات
دابەزینی زێڕ هاوکات بوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت، پاش ئەوەی نەوتی خاوی برێنت سنووری 100 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاند لە دوای بەرزبوونەوەی بە ڕێژەی 7% لە کاتی پاکتاوکردندا، کە ئەمەش بەرزترین ئاستە لە مانگی ئایارەوە تۆماری بکات، لە یەکێک لە گەورەترین بازدانە ڕۆژانەکانەوە لە دوای هەڵگیرسانی جەنگەوە.
ئەم بەرزبوونەوەیە بووە هۆی زیادبوونی نیگەرانییەکان لە بەردەوامبوونی فشارەکانی هەڵاوەان، ئەمەش چاوەڕوانییەکانی بەهێزتر کرد بۆ پابەندبوونی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی بە سیاسەتێکی نەریتی توند بۆ ماوەیەکی درێژتر.
More News
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
19 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
1 hour لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
19 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
1 hour لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش



