عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە

0
446
زەیدی و قالیباف لە تاران

SNN-

ماڵپەڕی “الحرة” لە زاری سەرچاوەی تایبەتەوە بڵاوی کردەوە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە سەردانەکەیدا بۆ تاران داوای لە بەرپرسانی ئێران کردووە گەرەنتیی تێپەڕبوونی سەلامەتیی ئەو نەوتهەڵگرانە بکەن کە نەوتی عێراق لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە دەگوازنەوە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن که تاران تاوەکو ئێستا وەڵامێکی روونی بە ڕەزامەندی یان ڕەتکردنەوە نەداوەتەوە.

زەیدی ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ مەسعود بزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە، کە تێیدا چەند ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنێک واژۆ کران. ئەم سەردانە دوای چەند ڕۆژێک لە گەشتەکەی بۆ ئەمریکا دێت کە لە نێوان 13 بۆ 18ی تەممووز ئەنجامی دا و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆبووەوە و تێیدا هاوبەشیی ستراتیژی لە نێوان هەردوو ولاتدا ڕاگەیەندرا؛ ئەمەش یەکەم گەشتی دەرەکیی زەیدی بوو لە دوای وەرگرتنی پۆستەکەی لە مانگی ئایاردا.

کاریگەرییە ئابوورییەکان و قەیرانی هورمز

داواکارییەکەی بەغدا گرنگییەکی یەکجار گەورەی هەیە، چونکە زیاتر لە 90%ی داهاتی گشتیی وڵات لەسەر هەناردەی نەوت دەوەستێت و زۆرینەی لە ڕێگەی ئەو گەرووەوە دەگوازرێتەوە. پێش جەنگ، عێراق مانگانە نزیکەی 90 ملیۆن بەرمیل نەوتی لەو ڕێگەیەوە هەناردە دەکرد، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە مانگی نیساندا بۆ تەنها نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.

سەرەڕای ئەوەی چاوەڕوان دەکرا هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دوای یاداشتنامەکەی 17ی حوزەیران لەگەڵ واشنتن ڕابوەستن، بەڵام بەردەوامبوونی هێرشەکان واشی کرد ویلایەتە یەکگرتووەکان پەنا بۆ هەڵکشان و تووندکردنەوەی هەڵوێستە سەربازییەکانی ببەن. بەپێی داتاکانی کۆمپانیای “کەبلەر”، قەیرانەکە گەیشتووەەتە ئاستێک کە لە 23ی تەممووزدا تەنها یەک ناقلە گەرووی هورمزبڕیوە، کە ئەمەش نزمترین ئاستە لە 7ی ئایارەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this