
نرخی ئەمپێڕی مۆلیدە ئەهلییەکان
SNN –
دوای کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە شاری سلێمانی، قایمەقامیەتی سلێمانی و کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش و ڕوونکردنەوەیان سەبارەت بە پەنابردن بۆ مۆلیدەکان، نرخی ئەمپێر و چۆنیەتی کۆکردنەوەی پارە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، سەبارەت بەو دۆخە کاتییەی دروستبووە و کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی بەهۆی کوژانەوەی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی لە بەرواری 16/7/2026، بە ناچاری پەنا بۆ ئیشپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان براوە. هەرچەندە لەگەڵ کارکردنی بەردەوامی مۆلیدەکاندا کێشەی کەمی و گرانیی سووتەمەنی (گاز) دروستبووە و تا ئێستاش نرخی گاز بە بەرزیی ماوەتەوە.
سەبارەت بە دیاریکردنی نرخی ئەمپێرو چۆنیەتی کۆکردنەوەی پارە، کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان ڕایگەیاند: “نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ 125 کاتژمێر کارکردن بە 8,000 دینار دیاریکراوە. لە بەرواری 23/7/2026ـەوە پسوولەی کۆکردنەوەی پارە گەیشتووەتە دەست خاوەن مۆلیدەکان و دەستیان بە کۆکردنەوەی پارە کردووە.”
ڕوونیشکراوەتەوە، بڕی پارەی کۆکراوە لە مۆلیدەیەکەوە بۆ مۆلیدەیەکی دیکە جیاوازە؛ ئەو مۆلیدانەی هیچ قەرزێکی هاووڵاتییانیان لەسەر نەبووە بڕی 8,000 دینار بۆ هەر ئەمپێرێک کۆدەکەنەوە، بەڵام ئەو مۆلیدانەی پێشتر قەرزاری هاووڵاتییان بوون، بڕی قەرزەکەیان لەلایەن قایمەقامیەتی سلێمانییەوە لێ دابڕێژراوە.
هاوکات، قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییانی بەشداربووی مۆلیدەکان دەکاتەوە کە پابەند بن بە پێدانی پارەی پێشەکی بە خاوەن مۆلیدەکان بەپێی ئەو پسوولەیەی دیاریکراوە، جەختیشی کردووەتەوە کە خاوەن مۆلیدەکان مافی خۆیانە قەرزە کۆنەکانیشیان لە هاووڵاتییان وەربگرنەوە
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
22 mins لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
22 mins لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش



