ترەمپ و نەتانیاهۆ کۆدەبنەوە؛ هۆکاری سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ واشنتۆن ئاشکرا دەکرێت

SNN –
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو بنیامین نەتانیاهۆ سەردانی واشنتۆن دەکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە، هاوکات بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی سیناتۆرێکی دیاری ئەو وڵاتەشدا دەکات.
ئەمڕۆ هەینی، 24ی تەمووزی 2026، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گەشت بۆ واشنتۆن دەکات و بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، 28ی تەمووزی 2026، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆببێتەوە.”
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلدا هاتوو، ڕۆژی چوارشەممە 29ی تەمووزی 2026، نەتانیاهۆ بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی “لیندزی گراهام” سیناتۆری کۆچکردووی ئەمریکا دەکات، کە یەکێک بوو لە دۆست و لایەنگرە دێرینەکانی ئیسرائیل لە کۆنگرێسی ئەمریکادا.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش



