
بەڕێوەبەرى ئاوى سلێمانى ڕایگەیاند، دەستکراوە بە دانانى سێ پەمپى نوێ بۆ هێڵى دوەمى ئاوى دوکان – سلێمانى و بەتەواوبونى دابەشکردنى ئاو لەو گەڕەکانە ئاسایی دەبێتەوە کە ئێستا پێنج ڕۆژ جارێک ئاویان پێدەدرێت.
بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەرى ئاوى سلێمانى لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،” دەستکراوە بە دانانى سێ پەمپ لەسەر هێڵى دوەمى ئاوى دوکان-سلێمانى، بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە دانانى پەمپەکان تەواوبێت “.
ئەوەشیخستەڕوو، بە دانانی ئەو پەمپانە دابەشکردنى ئاو لە گەڕەکەکانى (قڕگە، کازیوە، کۆمپانیاى نەوزاد، سێتوان، چیا، بەشێک لە چوارچرا و بەشێک لە گەڕەکى کوردسات) ئاسایی دەبێتەوە.
روونیکردەوە، بۆ ئەوەى کێشەى ئاو لە سلێمانى بە تەواوى چارەسەر بکرێت، پێویستە پڕۆژەى هێڵى سێیەمى دوکان-سلێمانى جێبەجێ بکرێت.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
23 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
44 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
23 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
44 mins لهمهوپێش



