رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە

0
29

رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گومانەكانی زیاتربووە لەوەی رێڕەوی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران سوودی هەبێت و مەیلی بەرەو پیادەكردنی رێرەوێكی توندترو بەردەوامی هێرشە سەربازییەکانە بۆ سەر تاران.

رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەیەکی ئەم دواییەی ئۆفیسی كۆشكی سپی، هێرشێکی توندی كردووەتە سەر سەرکردەکانی ئێران و بە “شێت” وەسفیکردون و وتویەتی، وتوویەتی ئێران لە دانوستاندن و ئاگربەست تێناگەن، تەنیا لە هێرشی سەربازی تێدەگەن..

ئەو بەرپرسە ئەوەی خستووەتە ڕوو، ترەمپ خۆی لە دۆخی تۆڵەسەندنەوە لە ئێران دەبینێت و پێی وایە هیچ بژاردەیەکی باشتر نییە جگە لە درێژەدان بە هێرشە سەربازییەکان.
رۆژنامەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمریکییەکان باسی لەوە کردووە، شەڕەکە شوێنەواری شەخسی لەسەر ترەمپ و چەند راوێژکارێکی باڵای داناوە، لە سایەی هۆشدارییە هەواڵگرییەكان لەبارەی هەڕەشەکانی ئێران بۆ تیرۆرکردنیان.

لە بەرامبەردا، دوو سەرچاوەی ئەمریکی بە رۆژنامەکەیان راگەیاندووە، جارێد کوشنەر و ستیڤ ویتکۆف هێشتا پێیان وایە رێککەوتن لەگەڵ ئێران ئەگەری هەیە، سەرەڕای لاوازبوونی ئاسۆكانی دیپلۆماسی.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this