پەرلەمانى کوردستان لەخولى پایزەدا تەنها 18 دانیشتنى ئەنجامداوە

ئەندامی ئینستتیوتی پەی
SNN-هەوراز ئەحمەد
ئینستتیوتى پەى ڕاپۆرتى چاودێرى و هەڵسەنگاندنى کارەکانى پەرلەمانى کوردستانى بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، پەرلەمان گیرۆدەى دەستى حیزب بووە و لەخولى پایزەشدا توانیویەتى تەنها 18 دانیشتن ئەنجامبدات کە خۆى دەبوو بەپێى یاسا 40 دانیشتنى هەبوایە.
بابان جەعفەر، ئەندامى ئینستتیوتى پەى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕاپۆتى خولى پایزەى پەرلەمانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “لە دانیشتنى ڕۆژى 1-9-2019 ى کردنەوەى خولى پایزەدا سەرۆکى پەرلەمان و سەرۆکى فراکسیۆنەکان 141 خاڵیان وەک کارى لەپێشینەى خولى پایزە ڕاگەیاند، بەڵام لەم خولەدا خوێندنەوەى یەکەم بۆ 22 پێشنیاز و پرۆژەیاسا و بڕیار کراوە، 4 یاسا و 3 بڕیاریش پەسەند کران لەو 141 خاڵە 114 دانەیان کارى لەپێشینەى فراکسیۆنەکانى پێکهێنەرى حکومەت و سەرۆکایەتى پەرلەمان بوو، بەڵام جێبەجێنەکرا”.
وتیشى: “کۆنەبوونەوەى پەرلەمان دەخرێتە ئەستۆى کارى لیژنە هاوبەشەکان بە تەواوەتى بە ئەرکى خۆیان هەڵنەساون و ڕاپۆرتى خۆیان نەداوەتە سەرۆکایەتى پەرلەمان، ئێستا ئەندامانی پەرلەمان کاریان بۆتە ئەوەى کە بەس پرسیار لە حکومەت بکەن”.
دەشڵێت: “بە تەنها لەم خولەدا 264 پرسیاریان ئاڕاستەى حکومەت کردووە کە 150 پرسیاریان ماوەى یاسایى تێپەڕیوە کە 21 ڕۆژە و هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە”.
لەبارەى چاودێرى و لێپرسینەوەى کاری حکومەتیشەوە لەم خولەدا تەنها داوای پرساندن لە وەزیرى دارایى کراوە، ئەویش نەچووە پەرلەمان”.
ئەندامەکەى ئینستتیوتى پەى وتی: “ئەگەر دۆخەکە بەم جۆرە بێت تاکە چارەسەر ئەوەیە کە دەبێت سیستمى لامەرکەزى ئیدارى و دارایى پارێزگاکان پەیڕەو بکرێت و دەسەڵاتى زیاتر بدرێتە ئەنجومەنە خۆجێیەکان”.
ئینستتیوتى پەى داوایکرد بۆ ئەوەى دانیشتنەکانى پەرلەمان دەستپێبکاتەوە بە چ ڕێگایەک پارێزبەندى لە پەرلەمانتار سۆران عومەر هەڵگیرا، ئەوا بە هەمان ڕێگا پارێزبەندى بۆ بگەڕێننەوە”.
More News
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
17 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



