ترەمپ: گفتوگۆی باش لەگەڵ ئێران بەڕێوەدەچێت و ئەگەری هەیە سبەی گەرووی هورمز بکرێتەوە

SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند: بڕیار بوو لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە گەورەترین هێرش بۆ سەر ئێران بکەین، بەڵام ئەوان داوای گفتوگۆیان کرد.
گفتوگۆکان لەگەڵ تاران
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە گفتوگۆیەکی زۆر باش لەگەڵ ئێران ئەنجامدەدەن و دوێنێ، سێشەممە، ڕۆژێکی باش بووە بۆ گفتوگۆ، هەرچەندە ئێرانییەکان نکۆڵی لەوە دەکەن کە لە گفتوگۆدابن لەگەڵیان و نایانەوێت دان بەوەدا بنێن.
گەرووی هورمز و نرخی وزە
ترەمپ جەختیکردەوە کە گەرووی هورمز بەم نزیکانە و ئەگەری هەیە سبەی بکرێتەوە، و بەپێچەوانەوە ئێران گورزێکی گەورەی بەردەکەوێت. هەروەها ڕایگەیاند کە ئەگەر گەرووەکە بکرێتەوە، نرخی بەنزین و وزە دابەزێت و پێویستە کۆمپانیاکان دەست بە کەمکردنەوەی بڕەنەکان بکەن.
هەڕەشە و هەڵوێستی سەربازی
ناوبراو ئەوەی خستەڕوو کە بڕیار بوو لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە گەورەترین هێرش بۆ سەر ئێران بکەن، بەڵام ئەوان داوای گفتوگۆیان کرد، هیواداریشە پێویست نەکات هێرشێکی گەورە بۆ سەر ئێران ئەنجام بدەن، بەڵام هۆشداری دا کە ئەگەر ئێران پاشەکشە بکات یان نەگەنە ڕێککەوتن، دۆخەکە بۆی زۆر خراپ دەبێت و گورزێکی گەورەی بەردەکەوێت و خۆیشی دەزانێت.
دۆسیەی ئەتۆمی و داهاتوو
ترەمپ دووپاتیکردەوە کە جیهان جیاواز دەبێت ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، و سەبارەت بە داهاتووش ڕایگەیاند کە شتەکان بە باشی دەڕۆن و لە ماوەی 48 کاتژمێردا دەبینین چی ڕوودەدات، هیوادارن بگەینە ڕێککەوتن.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
6 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
7 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
6 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
7 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
7 hours لهمهوپێش



