
SNN-
حکومەتی عێراق رایگەیاند، پلانی کۆنترۆڵکردنی چەک بە دەستی دەوڵەتەوە، دوای کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە،
بەپێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی شەرقولئەوەست، لیوا سەباح نوعمان، وتەبێژی سەربازیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاشکرایکردوە، ٣٠ی ئەیلول وادەی کۆتاییە بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، پڕۆسەی کشانەوەش خێراتر بووە.
جەختیشی کردەوە، کە داعش لەڕووی سەربازییەوە لە عێراق کۆتایی هاتووە، سەرەڕای بوونی پاشماوەکانیان، هێزە ئەمنییەکانیش لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ تێکشکاندنیان.
لەسەر ئاستی هەولێر و بەغداش، گفتوگۆکان بۆ دیاریکردنی ئەرکە هاوبەشەکانی دوای ٣٠ی ئەیلول بەردەوامن. لە کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنیدا بە بەشداریی فەرماندەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، ڕێککەوتنێکی نوێ کراوە بۆ ڕادەستکردنەوەی ڕاستەوخۆی داواکراوان بە ناوەندی هەماهەنگیی هاوبەش بەبێ ڕۆتینات.
هەروەها بڕیاردراوە لەسەر پشتیوانیکردنی لیوا هاوبەشەکان و پاراستنی دەروازە سنوورییەکان.
هاوکات لەم بارەیەوە مەحمود خۆشناو، سەرکردە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندووە، گفتوگۆکانی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێم بەردەوامن بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و کاراکردنی ناوەندەکانی هەماهەنگی لە خاڵەکانی تەماس.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەیەکی هاوبەش پێداچوونەوە بەو دەروازە سنوورییانەدا دەکات کە حکومەتی عێراق بە “نافەرمی” دەیانناسێنێت، بە مەبەستی داخستنی هەندێکیان و ڕێکخستنەوەی ئەوانی دیکە.
لەلایەکی دیکەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی هەماهەنگییەکان دژی هەڕەشەکانی داعش.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
1 min لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
9 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
30 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
1 min لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
9 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
30 mins لهمهوپێش



