کونسوڵخانەی چین لە هەولێر لەسەر گیانلەدەستدانی خوێندکارێکی کورد هاتە دەنگ و تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا

0
1

SNN-

دوای گیانلەدەستدانی محەمەد سەعدەدین هادی، خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی زەریای چین، کونسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە تیمێکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری خنکانی ئەو خوێندکارە پێکهێنراوە.

لە بەیاننامەکەی کونسوڵخانەدا هاتووە کە درەنگانی شەوی 8ی ئەیلوولی 2026 هەواڵی کارەساتەکە پێگەیشتووە و دەستبەجێ پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی چین و باڵیۆزخانەی عێراقەوە کراوە.

هەروەها وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی قووڵ بۆ خێزانی کۆچکردوو، کونسوڵخانەکە ئامادەیی تەواوی خۆی دەربڕیوە بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەکی مرۆیی و ئاسانکاری بۆ گەشتکردنی خێزانەکەی بۆ وڵاتی چین بەمەبەستی ڕاییکردنی ڕێکارەکان.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کراوە کە ڕێز لە تایبەتمەندیی خێزانەکە بگرن و خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر دەنگۆیەکی پشتڕاستنەکراوە، تاوکات ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوە فەرمییەکان ڕادەگەیەنرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this