پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە

SNN-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی داشکاندنی 50%ی قەرزی کارەبای پێش پرۆژەی ڕووناکییە و وادەکەی بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە. تاوەکو ئێستاش نزیکەی 650 هەزار کەس لەو داشکاندنە سوودمەند بوون.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی دەشڵێت: ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن لەم دەرفەتە کۆتاییە سوودمەند بن، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی (ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، دەربەندیخان و سەیدسادق) ئەمڕۆ تا کاتژمێر 09:00ی شەو لە دەوام دەبن.
هاوکات پرۆسەی پێدانی پسوڵە لەڕێگەی سیستمی “ئی پسوڵە”وە تا کاتژمێر 12:00ی شەو بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاری بە هاووڵاتییان بەردەوام دەبێت.
Tagsکارەبا
More News
-
ترەمپ:ئەگەر لە هەڵبژاردندا سەربکەوین، پێنج هەزار دۆلار دەدەمە هەر ئەمریکییەک
59 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ:ئەگەر لە هەڵبژاردندا سەربکەوین، پێنج هەزار دۆلار دەدەمە هەر ئەمریکییەک
59 mins لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



