وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەی نەوت لەڕێگەی تورکیا و سوریاوە دەگەیەنینە ملیۆنێک بەرمیلی ڕۆژانە

0
1

SNN-

باسم محەمەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئامار و زانیاریی نوێی لەبارەی دۆخی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەوە خستەڕوو و جەختی لە پابەندبوونی بەغدا بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان کردەوە.

ناوبراو بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلولدا گەیشتووەتە 3 ملیۆن بەرمیل. لەم چوارچێوەیەدا، ڕوونیشیکردەوە کە عێراق بە تەواوی پابەندە بە ڕێژە و پشکی دیاریکراوی توانای بەرهەمهێنانی ئۆپێکەوە، و لە ئێستادا کۆی بەرهەمهێنانی لە 4.2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاتر نەکردووە.

سەبارەت بە هەنگاو و پلانی داهاتووی وەزارەتەکەش بۆ فراوانکردن و هەمەجۆرکردنی ڕێگاکانی هەناردەکردن، وەزیری نەوت ئاماژەی بەوە دا کە پلانی ستراتیژی هەیە بۆ زیادکردنی توانای هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆرییەکانەوە بە بەکارهێنانی خاکی سوریا و بەندەری جەیهانی تورکی.

وەزیری نەوتی عێراق لە کۆتایی لێدوانەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی سەرەکیی ئەم پلانە نوێیە ئەوەیە کە قەبارەی هەناردەی نەوت لەو ڕێگەیانەوە بەرزبکرێتەوە و بگەیەنرێتە ئاستی ملیۆنێک بەرمیلی ڕۆژانە، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و دابینکردنی داهاتی زیاتر بۆ وڵات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this