
SNN-
سوپای ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دوو کەشتیی بارهەڵگری پێداویستیی سەربازییان لە دەریای رەش کردووەتە ئامانج، کە کاڵایان بۆ سوپای ئۆکراین دەگواستەوە.
لە راگەیەنراوێکدا، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاشکرایکرد کە هێزەکانیان لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی شاری ئۆدێسا، توانیویانە دوو کەشتیی بارهەڵگری پێداویستیی سەربازیی ئۆکراینی تێکشکێنن.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا جەختیکردەوە کە هێرشەکانیان بۆ سەر تەواوی ئەو کەشتییانە بەردەوام دەبن کە لەلایەن ئۆکراینەوە بۆ مەبەستی سەربازی بەکاردەهێنرێن. ئەم هەنگاوەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش سێ کەشتیی تری هاوشێوە لە هەمان ناوچەدا کرابوونە ئامانج.
ئەم بەئامانجگرتنانە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی مۆسکۆدایە بۆ پەکخستنی هێڵەکانی گواستنەوەی هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکراین، بەتایبەت لە ڕێگەی بەندەرە سەرەکییەکانی وەک چۆرنۆمۆرسک و میکۆلایڤەوە.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
17 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
17 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
17 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
17 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
17 hours لهمهوپێش



