پێم وانییە ئێران بتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر ئەم رەوشە بەردەوام بێت

ترەمپ
SNN
لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی دەکات جەنگەکە زۆر بەخێرایی کۆتایی پێبێت و وتی، “پێم وانییە ئێران بتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر ئەم رەوشە بەردەوام بێت”.
ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ئاژانسی هەواڵی “سی ئێن ئێن” بڵاویکردووەتەوە، سوپای ئەمریکا بەشێکی زۆری کۆگاکانی موشەکی دوورهاوێژی لەم جەنگەدا بەکارهێناوە کە چووەتە شەشەمین مانگی خۆیەوە.
لەلایەکی دیکەوە و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە رەوشی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی، ترەمپ جەختیکردەوە، وڵاتەکەی خاوەنی بڕێکی زۆری چەکی بەهێزە و لە ئیستادا سەرقاڵی دروستکردنی کارگەی نوێن بۆ بەرهەمهێنانی زیاتری موشەک.
لەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و رەوشی ناوچەکەوە، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گفتوگۆکان لەسەر گەروی هورمز بە باشی بەڕێوەدەچن و خۆی راستەوخۆ بەشدارە لە نەخشەرێگای دانوستانەکاندا.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
6 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
6 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
6 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
6 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
7 hours لهمهوپێش



