وەزیری نەوتی عێراق: ئامادەبووین بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێم دابین بکەین بەڵام حکومەتی هەرێم نەیویست

SNN-
باسم محەمەد، وەزیری نەوتی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چەندین خاڵی گرنگی سەبارەت بە دۆخی نەوت و سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق خستەڕوو رایگەیاند: ئامادەین ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت دەدەینە هەرێم بۆ یەکسانکردنی نرخی سووتەمەنی، بەڵام حکومەتی هەرێم ڕەتیکردەوە.
پێشکەشکردنی 50 هەزار بەرمیل
وەزیری نەوت ڕایگەیاند کە ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت دەدەنە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی نرخی سووتەمەنی لەوێش وەکو ناوچەکانی تری عێراق لێبێت.
وەڵامی هەرێم
ئاماژەی بەوە دا کە ئەوان بە ڕاشکاوی بە هەرێمی کوردستانیان وتووە ئەو 50 هەزار بەرمیلە وەردەگرن و وەزارەتی نەوت خۆی بەنزین و سووتەمەنی بە نرخی پارێزگاکانی تری عێراق دابین دەکات، بەڵام بەرپرسانی هەرێم پێیان وتوون “خۆمان بەنزین بۆ هەرێم دابین دەکەین.”
نەوتی کەرکووک
ڕوونی کردەوە کە لە کەرکووک نزیکەی 380 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێت و سەرجەمی لەناوخۆدا لە پاڵاوگەکاندا بەکار دەهێنرێنەوە.
هەناردەی نەوت
ئاشکرایکرد کە 750 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕەوانە دەکەن، کە بەشێکی لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دابین دەکرێت.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
9 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
9 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
9 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
9 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
9 hours لهمهوپێش



