تەندروستى سلێمانى: “چاوەڕوانى خراپترین ئەگەرین ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بێت”

کۆرۆنا، پەرستارێکی ئێرانی
SNN-هەوراز ئەحمەد
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ڕایدەگەنێت “ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوبەرایەتى تەندروستیى سلێمانى کۆبووینەتەوە ئەوەیان پێوتووین دۆخەکە خەریکە لەکۆنترۆڵ دەردەچێت و تواناى تەندروستیش سنووردارە و بەرگەى ئەو هەموو تووشبووە ناگرێت”.
ئازاد حەمە ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە SNNى ڕاگەیاند “بەداخەوە سلێمانى لە ڕووى کۆرۆناوە بەوتەى لایەنە تەندروستییەکان خەریکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت، بۆ ڕزگاربوون لەو دۆخەش تەنها تاکپارێزیی چارەسەرە و هیچى دیکە”.
وتیشى: “ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى لەگەڵ لیژنەى تەندروستى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى کۆبۆتەوە و بەڕاستى ئاماژەیان بەوە کرد، مەترسى جددیمان لەپێشە، ئەم دۆخەش وا پێشبینیدەکرێت بەمزووانە کۆتایى نەیەت”.
دەشڵێت: “لە کۆبونەوەکەدا باسى خراپترین ئەگەر کراوە کە گەر هاوڵاتیان پابەند نەبن و تاکپارێزیى ئەنجامنەدەن، ئەوا دۆخى سلێمانى لە کۆنترۆڵ دەردەچێت و ڕەنگە کارەسات ڕووبدات”.
هاوکات ڕوونیکردەوە “تەندروستى سلێمانى مەترسى خۆى نەشاردۆتەوە لەوەی ڤایرۆسەکە تەواو تەشەنەى کردووە و تواناکانى ئەمانیش سنووردارە، لەلایەک بێ مووچەیى و کەمیى نەخۆشخانە و کارمەند و پزیشک و کەمیى بودجە وادەکات کە زیاتر دۆخەکە ئاڵۆزتر بکات کە پێویستە حکومەتى هەرێم بە جدى بێتە سەر خەت و چارەسەرى دۆخەکە بکات”.
لەبارەى ئەوەى چەند کەسێک لە پۆستى جیاجیا ئیدارەى سلێمانى بەوە تۆمەتبار دەکەن کە ڕێگایان داوە بە مەبەست خەڵکانێک هەڵگرى ڤایرۆسەکەن بێنە نێو شارەکەوە؟ ئازاد حەمە ئەمین وتى: “هەندێک شت هەیە کە ناچێت بە مێشکى مرۆڤدا نازانم چۆن دەوترێت کە ئێمە بەمەبەست ڕێگامان داوە خەڵکى تووشبوو بێتە سنوورەکە بە مەرجێک ئێمە خۆمان لێرە دەژین دامودەزگاکانمان لەم سنوورەدایە هیچ ڕەوا نییە ڕێگا بە کەسى تووشبوو بدرێت بە قاچاخ یان بە مەبەست بێتە ژوورەوە، لە ڕاستیدا ئەم قسانە هیچ بنەمایەکى نییە هەرکەس وا دەڵێت ئەوا خۆى دەخەڵەتێنێت”.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
7 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
32 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
7 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
32 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش



