
SNN-
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەمان بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت، بەڵام زیاتر لە چارەسەرێکمان بۆ کێشە ئابوورییەکان هەیە.
عەلی زەیدی ئاماژەی بەوەشکرد، داخستنی گەرووی هورمز ئاڵەنگارییەکی گەورە بۆ ئێمە دروست دەکات و وتیشی: لە بودجەی ساڵی 2027ـدا مووچەمان مسۆگەر کردووە.
سەرۆکوەزیران باسی لەوەشکرد، سەرجەم هێزە سیاسییەکان لەگەڵماندا کۆکن لەسەر ئەوەی کە چەک تەنیا بەدەست دەوڵەتەوە بێت و لە ئێستادا بەردەوامین لە کارکردن لەسەر میکانیزمەکانی ڕادەستکردنی چەک.
راشیگەیاند، هیچ نییەت و ئەگەرێک بۆ پێکدادانی سەربازی لەگەڵ گرووپە چەکدارەکاندا نییە، و ڕێگەش نادەین دوژمنان هیچ هەلێک بقۆزنەوە، پاشەکشە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ناکەین و پاڵپشتیی تەواوی هێزە سیاسییەکانمان هەیە.
عەلیی زەیدی جەختیشی كردەوە، هەندێک لە گرووپەکان چەکەکانیان ڕادەستکردووە، پەیوەندییەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە و چوونەتە ناو حەشدی شەعبییەوە، لەگەڵ ئەوانی دیکەشدا بۆ هەمان مەبەست لە گفتوگۆیەکی بونیادنەرداین.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش



