هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە

0
6

SNN-

دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ـی هەموو وەزارەتەکانی فیدراڵ کۆتایی هات، پەرلەمانتارێکی عێراقیش ئاماژە بەوەدەکات، دەبێت کۆتایی هەفتە واتە رۆژی پێنجشەممە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا تەمویلی هەرێم بکات.

جەمال کۆچەر، ئەندام پەرلەمانی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی 8 لە بەغداوە لە گفتوگۆیەکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری ئاشکراکرد و وتی، “دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 لەبەغدا کۆتایی هاتووە و پێویستە بەغدا دەست بە تەومولیکردنی مووچەی هەرێم بکات. ئەگەر تا کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچە نەنێردرێت، ئەگەری هەیە لە دەستپێکی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 8 بۆ هەرێم بێت.”

سەبارەت بە زیادبوونی داهاتی نەوتی و کاریگەری لەسەر مووچە، ناوبراو دەڵێت “راستە داهاتی نەوتی زیادیکردووە بەڵام هێشتا ئەو بڕە کێشەی مووچە زیاد ناکات، چونکە داهاتی فرۆشتنی نەوت هێشتا نزیکەی 3 ملیۆنە، دەبێت لە بنەڕەتدا 4 بۆ 5 ملیۆن زیاتر بێت، بەڵام گرفتە گەورەکە ئەوەیە کە تێچووی زۆرە و فرۆشتنەکەشی هەرزانترە، بەنمونە برێنت بە 99 بیفرۆشێت؛ نەوتی عێراق لە بازاڕەکاندا بە 70 و شتێک دەفرۆشرێت”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this