کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن

0
1

SNN-

شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی فەرمی دەربارەی پرۆژەیاسای بودجە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ، گەیشتە بەغدا.

دوێنێ، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتووە لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی؛ کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان؛ سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران؛ سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران؛ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون؛ و بریکاری وەزارەتی پلاندانان، گەیشتە پایتەختی عێراق.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندەکە سەرەتا لەگەڵ وەزارەتی داراییی فیدڕاڵ و دواتریش لەگەڵ وەزارەتەکانی پلاندانان و نەوت کۆببێتەوە.

ئامانجەکانی سەردانەکە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند کە ئامانجی سەرەکیی سەردانەکە، بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵ بۆ ساڵی دارایی 2027 و جێگیرکردنی پشک و شایستە دەستووری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاساکەدا.

لە کۆبوونەوەکاندا، شاندی حکومەتی هەرێم ئەم تەوەرانەی خوارەوە دەخاتەڕوو:

– تەرخانکراوی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران و پلە و میلاکی وەزیفی.

– تەرخانکراوی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان.

– تەرخانکراوی بودجەی بەکاربردن.

– یەکلاکردنەوە و دااکۆکیکردن لە دۆسیەی نەوت.

ئامانجی کۆتاییی ئەم سەردان و کۆبوونەوانە، گەیشتنە بە تێگەیشتن و ڕێککەوتنێکی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ بۆ مسۆگەرکردنی ماف و شایستە قانونی و داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدڕاڵی ساڵی2027دا.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this