لەبارەی خەرجكردنی دەرماڵەی شوێنی جوگرافی بۆ مامۆستایان و پەروەردەکان، وەزارەتی دارایی بڕیارێک دەردەکات

مووچە
SNN
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە بۆ وەزارەتی پەروەردە نێردراوە ، ئاماژە بەوه دراوە کە دەرماڵەی جوگرافی لە مانگی حەوت و هەشت بۆ بەڕێوەبەر و یاریدەرەكانیان و فەرمانبەرانی ئیدارەی قوتابخانەكان خەرج بکرێت.
جەخت کراوەتەوە، دەبێ بەپێی ڕێنوێنیی دارایی و بە هەبوونی پشتگیریی دەوامکردن دەرماڵەکە خەرج بکرێت.
سەرچاوەیەکی ژمێریاریی وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیاند: “مانگی حەوت و هەشت بەڕێوەبەر و یاریدەرەكانیان و فەرمانبەرانی ئیدارەی قوتابخانەكان رۆژانی یەكشەممە و چوارشەممەی هەموو هەفتەیەك، بۆ رێكخستنی بابەتی وەرگرتنی قوتابییان و میلاكات و گواستنەوە و تەنسیب دەوامی خۆیان دەكەن، بۆیە ئەوانە دەرماڵەی شوێنی جوگرافییان بۆ خەرج دەكرێت”.
دەرماڵەی جوگرافی بەپێی شوێنەکان دەگۆڕێ، 75 هەزار دینار بۆ ئەوانەی شوێنیان دوورە، 50 هەزار بۆ ئەوانەی لە لادێکان کار دەکەن، 40 هەزار بۆ ئەوانەی لە سەنتەری ناحیەکان و 30 هەزار بۆ ئەوانەی لە سەنتەری قەزاکان و 20 هەزار دیناریش بۆ ئەوانەی لە سەنتەری پارێزگاکان کار دەکەن.
لە هەرێمی كوردستان پێنج هەزار و 500 قوتابخانە هەیە، بە بەڕێوەبەر و یاریدەدەركانیان و ئیداریی قوتابخانەكان زیاتر لە 10 هەزار كەس مافی خۆیانە دەرماڵەی شوێنی جوگرافی وەربگرن.
مانگانە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرماڵەی جوگرافی، نزیكەی 10 ملیار دینار خەرج دەكات.

More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش



