
SNN-
سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان دەست بە گەورەترین گەمارۆی دارایی دژ بە ئێران لە مێژوودا دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر وڵاتێک ببێتە سەرچاوەی دارایی بۆ ئێران یاخود ئاسانکاری بۆ رۆیشتنی پاره بۆ ئەو وڵاتە بکات، هاوبەشی گۆشەگیرییەکەی دەبێت و دەبێت بیر لە دەرئەنجامەکانی بکاتەوە، هەر وڵاتێکیش پشتیوانی لە تاران بکات، لە روانگەی واشنتۆنەوە لەسەر ئاستی جیهانی بێزراو دەبێت.
دەشڵێت، ئەو وڵاتانەی بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی رژێمی ئێران، سنورەکانی لێبوردەیی ئەمریکا دەبەزێنن، پرسیاری ئەوەش دەكات ئایا هاوپەیمانەکانی تاران ئامادەن گرەوی لەسەر بکەن؟.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا باسی لەوەشکردووە، ئەو گۆشەگیرییە داراییەی ئەمریکا بەنیازە بەسەر ئێراندا بسەپێنێت، وا دادەكات واشنتۆن پێویستى بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی نەبێت، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ئابووری ئێرانی تا ئاستێک تێکشکاندووە کە پێشتر وێنەی نەبووە، ئامانجی ئەمریکا بریتییە لە بڕینی هەموو شادەمارێکی ژیانی ئابوری لە ئێران.
هۆشداریشیدا کە ترەمپ بە خێرایی وەڵام دەداتەوە ئەگەر ئێران دەستپێشخەری بکات بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا یاخود دراوسێکانی لە کەنداو.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش



