
بەنزینخانە
SNN-
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نەوت و كانزاكانی دهۆك، بڕی 40 لیتر بەنزین بە هەر شۆفێرێک دەدرێت و ئۆتۆمبێلی تایبەت هەر 4 ڕۆژ جارێک مافی وەرگرتنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی دەبێت بە نرخی 750 دینار، ئۆتۆمبێلی کرێ (تەکسی) هەر دوو ڕۆژ جارێک ئەم مافەی دەبێت.
ئەم کارە لە ڕێگەی بەرنامەیەکی دیجیتاڵیی تایبەت بە ڕێکخستن و چاودێریکردنی پرۆسەکەوە لە سەرتاسەری پارێزگای دهۆک بەڕێوەدەچێت, نەوت و كانزاكانی دهۆك داوا لە هاووڵاتییان دەكات هاوکار بن لەگەڵ لیژنە چاودێرییە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و ئاسایش, هەر سەرپێچییەک ئەنجام درا، هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی ژمارەی سکاڵاکانەوە (کە لە هەموو بەنزینخانەکاندا هەیە) بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی لێ ئاگادار بکەنەوە.
هاوکات، هەر ئەمڕۆ قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، “ئاگاداری شۆفێرانی شارۆچکەی چەمچەماڵ دەکەین کە بەنزینی 750 دیناری پاڵپشتیکراو لە بەنزینخانەی هەڵۆ لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ – تەکیە دابەش دەکرێت و دابەشکردنیش بەردەوام دەبێت
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش



