سێنتکۆم: 50 هەزار سەرباز گەمارۆی دەریاییان بەسەر ئێراندا سەپاندووە

– SNN
فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، زیاتر لە 50 هەزار سەربازی وڵاتەکەیان بەشدارن لە جێبەجێکردنی گەمارۆیەکی دەریایی توند بەسەر ئێراندا، هاوکات ئاماژەی بە سەرکەوتنی ئۆپراسیۆنەکانیان کرد لە پاککردنەوەی گەرووی هورمز لە مینە دەریاییەکان.
ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم لە ڕاگەیەندراوێکی ڤیدیۆییدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) ئاشکرای کرد، هێزەکانی ئەمریکا لە سەرجەم ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکراونەتەوە و ئەرکی سەرەکییان سەپاندنی گەمارۆی دەریاییە بەسەر بەندەر و ئاوە هەرێمییەکانی ئێراندا، هاوکات پارێزگاری لە ئازادیی کەشتیوانیی بازرگانی دەکەن لە گەرووی هورمز.
فەرماندەی سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کرد، تیمی پسپۆڕی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بە سەرکەوتوویی ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەکانی کەشتیوانییان لەو مینە دەریاییانە پاککردووەتەوە کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە چێنرابوون.
کوپەر ڕوونیشی کردەوە، لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا هێزەکانیان هاوکاری و بەرگرییان بۆ تێپەڕبوونی نزیکەی 1500 کەشتیی بازرگانی دابین کردووە، کە زیاتر لە 750 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویان بۆ بازاڕەکانی جیهان گواستووەتەوە.
لەبارەی کاریگەریی گەمارۆکەشەوە، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا جەختی کردەوە، لە ناوەڕاستی مانگی تەممووزی ڕابردووەوە ئێران نەیتوانیوە تەنانەت یەک بەرمیل نەوتیش لە کەناراوەکانییەوە هەناردە بکات، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە 20 کەشتیی جەنگی و سەدان فڕۆکە چاودێریی بەندەرەکان دەکەن و ڕێگەیان نەداوە هیچ کەشتییەک بێ مۆڵەتی ئەمریکا بچێتە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لێیان دەربچێت، جگە لەو کەشتییانەی باری مرۆییان هەڵگرتبوو.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش



