دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە گەرووی هورمز وەک “خاکی ئەمریکا” دەناسێنێت

دۆناڵد ترەمپ
SNN –
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ‘Truth Social’ وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا گەرووی هورمز خراوەتە ناو لیستی “هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەمریکا” (U.S. Territories).
لە وێنەکەدا کە ناونیشانی “ناوچەکانی ئەمریکا”ی هەڵگرتووە، ئاڵای چەندین هەرێمی سەر بە واشنتن پیشان دراوە و لە بەشی سەرەوەشیدا نەخشەی گەرووی هورمز دانراوە و وشەی “نوێ” (New)ی لەپاڵ نووسراوە، بەبێ ئەوەی ترەمپ هیچ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتر لەسەر بڵاوکراوەکە بدات.
هاوکات لەگەڵ ئەم بڵاوکراوەیەدا، براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا سەرکەوتوو بوون لە پاککردنەوەی گەرووی هورمز لەو مینە دەریاییانەی پێشتر لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە چێنرابوون.
دەشڵێت: لە چەند مانگی ڕابردوودا یارمەتی نزیکەی 1,500 کەشتیی بازرگانی دراوە بۆ تێپەڕبوون لە گەرووەکە، کە زیاتر لە 750 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویان هەڵگرتبوو.
سێنتکۆم جەختی کردەوە کە “کردنەوەی ڕێڕەوەکان بە مانای کەمکردنەوەی گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران نایەت، بەڵکو لە مانگی تەممووزەوە ڕێگە بە هیچ کەشتییەک نەدراوە بچێتە بەندەرەکانی ئێران یان لێیان دەربچێت، جگە لەو کەشتیانەی هاوکاریی مرۆییان هەڵگرتووە.”
بەپێی ئامارە نێودەوڵەتییەکان، لە ئێستادا هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بەراورد بە ڕابردوو لە ئاستێکی نزمتردایە و خستنەڕووی نەوت لەو ڕێڕەوە بەراورد بە ئاستی ئاسایی خۆی کەمبووەتەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
9 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
9 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
11 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
9 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
9 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
11 hours لهمهوپێش



