وەزیری دەرەوەی ئێران: پێویستە ئەمریکا لەو ڕاستییە سادەیە بگەڕێت کە فشار ئەنجامی نابێت

SNN –
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای دیدارەکەی لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەسەر پێویستی گۆڕینی هەڵوێستی واشنتن کردەوە بەرامبەر تاران.
عێراقچی ڕایگەیاند: “لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، گفتوگۆیەکی دروستکەر و داهێنەرانەمان لە تاران ئەنجامدا. گەڕاندنەوەی دیپلۆماسی بۆ ڕێڕەوی خۆی مەحاڵ نییە، بەڵکو ئەم بابەتە بەستراوەتەوە بەوەی ئەمریکا لە ڕاستییەکی سادە بگەڕێت، ئەویش ئەوەیە کە گوشار هێنان هیچ ئەنجامێکی نابێت.”
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: “پێویستە ئەمریکا متمانە دروست بکات، بە ڕێزەوە بدوێت، دان بە مافەکانماندا بنێت و پابەندی بەڵێنەکانی خۆی بێت.”
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



